خانمە گۆرانبێژ و قوتابییەکەی مامۆستا هەڵکەوت زاهیر، دینا لە رۆژی ڤاڵانتایندا بە جلی سوورەوە دەردەکەوێت.
دینا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆ و وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردۆتەوەو پیرۆزبای و رۆژێکی خۆش لە ڤاڵانتایندا بۆ هەوادارانی دەخوازێت.
دینا لە شاری ڕانیە لەدایكبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە كاری هونەری كردووە و خاوەنی كۆمەڵێك گۆرانی تۆماركراو و چەند ڤیدیۆ كلیپێكە، یەكەم ڤیدیۆكلیپی لەژێر ناونیشانی "شای وڵات" بڵاوكردەوە.