ڤیدیۆ.. خانمە گۆرانیبێژ و میدیاکارێکی ناسراوی کوردی بەگریانەوە باسی ئەو کەسانە دەکات ئازاریان داوە

دەشنێ موراد، گۆرانیبێژو میدیاکارو چالاکوانی بواری ئینسانی لە ڤیدیۆیەکدا باسی ئەو ساتانە دەکات کە خەڵکانێک ئازاریان داوە.

 
دەشنێ لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا بە گریانێکی قوڵەوە باسی ئەو کەسانە دەکات کە ئازاریان داوە و غەدریان بەرامبەر کردووە.

 
 دەشنێ موڕاد لە ١ ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦ لە سلێمانی لەدایکبووە، گۆرانیبێژ و پێشکەشکار و نمایشکارێکی پۆشاکی کوردە، لە ساڵی ١٩٩٧ لەگەڵ بنەماڵەکەیی ڕۆشتووەتە وڵاتی هۆڵەندا و لە تەمەنی ١٦ ساڵییەوە لە گروپی سەما بووە، بۆ یەکەم جار لە بەرنامەی بێ کۆنتڕۆڵی کوردستان تیڤیدا بە ڕەسمی لە بواری ڕاگەیاندندا دەرکەوت، دوایش لەڕێگەیی بەرنامەکانی دەشنێ موڕاد و کۆڕەک ستاری کەناڵی کۆڕەک تیڤییەوە درێژەیی بە کاری ڕاگەیاندن داوە.


هەروەها خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە گۆرانی هێلاهۆپ سەرەتایی کاری هونەریی بووە، کە بەهۆی شیوازی نوێ و سەماکردنە ڕۆژئاواییەکەی لە میانی ڤیدیۆ کلیپەکەدا دەنگدانەوەیەکی گەورەیی هەبوو. 

 

 


PM:01:02:14/02/2020