وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بەردەوامە لە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەران، بڕیارە هەفتەی داهاتوو مووچەی چەند وەزارەت و توێژێک دابەشبکرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی شووباتی ٢٠٢٠ مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت".
وتیشی" ڕۆژی دووشەممە ١٧ی شووباتی ٢٠٢٠ مووچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکاری شەهیدان زیندانیانی سیاسی دابەشدەکرێت".
سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشکرد" رۆژانی سێشهممه و چوارشهممهى داهاتوش مووچهی وهزارهتی دادو ئهنجومهنی دادوهری ههرێم دابهشدهكرێت".
وەزارەتی دارایی مانگانە بە دوو قۆناغ دەستبەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکات، قۆناغی یەکەم پشت بە داهاتی نەتی فرۆشراو دەبەستێت، قۆناغی دووەمیش لەو پارەیە دابەشدەکرێت کە لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان.