نوێنەری عەلی سیستانی لە عێراق، داوادەکات کێشەکان بە توندوتیژی یەکلایی نەکرێنەوە و دەشڵێت، نابێت دامەزراوە حکومییەکان بکرێنە ئامانج.
مەهدی كەربەلائی نوێنەری سیستانی لە وتاری هەینیدا بە پێویستی زانی كە كێشەكان بە توندوتیژی یەكلا نەكرێتەوە، داواشیكرد كە دامەزراوە حكومییەكان نەكرێنە ئامانج و هێرش نەكرێتە سەر مامۆستایان زانكۆ، ئەوانەشی بەو كارە هەڵدەستن بە ئاژاوەگێڕ ناوی بردن.
ئاماژەی بەوەش کرد" لە کاتێکدا ئیمە دەمانەوێت عێراق لە شکست و قەیرانی ئابوری و سیاسیی دووربخەینەوە، هەندێک کەس بەرژەوەندییەکانی خۆیان خستووەتە پێش بەرژەوەندی گەلەوە".