کەشناسی گەرمترین ناوچەی هەرێمی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم گەرمترین ناوچەکانی ئەمڕۆی هەرێمی بڵاوکردەوەو قەزای دوزخورماتوو گەرمترین ناوچەی هەرێمی کوردستانە.

 

کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات،  پلەكانی گەرما بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبوونەتەوەو قەزای دوزخورماتوو بەرزترین پلەی گەرمای ناوچەکانی هەرێمەو بەرزترین پلەی گەرمای تۆمارکراو ١٧ پلەیە.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوای ئەوەی شەپۆلێکی بەفربارین و سەرما هات لە هەرێم و بەڕادەیەک لە زۆرینەی شارەکانی هەرێم پلەی گەرما گەیشتە خوار ١٠ پلە لە ژێر سفرەوە.

 

 



ئه‌م بابه‌ته ‌5458 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:36:14/02/2020