ئەمڕۆ هەینی لەسەر ڕێگای كەلار – سلێمانی و نزیك گوندی لەواوان ڕووداوێكی پێكدادان ڕوویدا و حەوت قوربانی لێکەوتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەکرد" ڕووداوەكە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا بووە لەجۆری نیسان سەنی كە بەئاراستەی دەربەندیخان ڕۆشتووە و تویۆتا بیكاشۆ بەئاراستەی كەلار هاتوە ڕوویداوە".
وتیشی" کە شۆفێر و سەرنشینی هەردوو ئۆتۆمبێلەکە کە ژمارەیان ٨ کەس بووە حەوتیان بریندارن و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر".