ئەمڕۆ هەینی ١٤ ی شوبات ته‌له‌فزیۆنی ره‌سمی میسر له‌زاری وه‌زاره‌تی تهندرووستیو نیشته‌جێكردن یه‌كه‌م حاڵه‌تی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاتە راگەیاند.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی میسر له‌و باره‌یه‌وه بڵاویكرده‌وه كه یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆس له كه‌سێكی بیانی‌دا له میسر تۆماركراوه.
وەزارەتی ناوبراوی میسر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه شیكردنه‌وه‌ی پێویست بۆ نه‌خۆشه‌كه كراوه و ده‌ركه‌وتووه كه تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنایه، بێ ئه‌وه‌ی له رووكه‌شدا هیچ نیشانه‌یه‌كی تووشبوون بهڤایرۆسهكهی تێدا ده‌ربكه‌وێت.