مەسرور بارزانی لەگەڵ پۆمپیۆ گفتوگۆ لەسەر مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا دەکەن

لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشین مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەبارەی مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا وەک بەشێک لە هاوپەیمانی دژی تیرۆر گفتوگۆ دەکەن.
 
 رۆژی هەینی ١٤ ی شوبات لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مایک پۆمپێیۆ وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کۆبوونەوە.


لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە تایبەتی لە بواری ئابووری و هەماهەنگی زیاتر بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تاوتوێ کرا. جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و مانەوەو بەردەوامبوونی هێزەکانی ئەمەریکا وەک بەشێک لە هاوپەیمانیی دژی تیرۆر و رۆڵی گرنگی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکە کرایەوە.


هەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرا. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە لە هەر گۆڕانکاریی و پێشهاتێکدا، پێگەی دەستووریی هەرێمی کوردستان پارێزراوبێت.
 


PM:10:05:14/02/2020