یۆفا مانچستەرسیتی بۆ دوو ساڵ راگرت
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا، سزایەکی یەکجار قورسی رووبەڕووی یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی کردەوەو ئەو یانەیەی بۆ دوو وەرزی داهاتوو لە خولەکانی ئەوروپا بێبەش دەکات.
هەروەها بە بڕی ٣٠ ملیۆن یۆرۆش سزای دارایی یانەکەی داوەو بڕیارەکەشی بە کۆتایی داناوە.
سزاکە بەهۆی ئەوەوە بووە ، ئەم یانەیە لە ساڵانی ٢٠١٢ تا ٢٠١٦ لە یاساکانی یۆفا تایبەت بە یاری خاوێن لایداوەو بەوهۆیەوە سزاکەی رووبەڕوو کراوەتەوە.
مانچستەرسیتی دەتوانێت تانە لە بڕیارەکەی یۆفا لە دادگای کاس بدات و ئەگەری کەمکردنەوەشی هەیە.
PM:10:55:14/02/2020