به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ره‌واندز رایگه‌یاند، سبه‌ینێ له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سه‌ر بهبهڕێوهبهرایهتییهكهیان پشووی فه‌رمی ده‌بێت.
لهراگهیاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ره‌واندز دەڵێت " به‌هۆی ئه‌و سه‌رماو سۆڵه‌ی رووی له ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان كردووه، بۆ زیاتر سه‌لامه‌تی مامۆستایان و قوتابیان و فه‌رمانبه‌ران، سبه‌ینێ پشووی فه‌رمییه".
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه " ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕواندز دەکەینەوە تەنیا بەیانی شەممە ڕێکەوتی 15/2/ 2020 لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ره‌واندز پشووی فه‌رمییه".
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه شه‌پۆلێكی به‌فربارین وسه‌رماو سۆڵه چەند رۆژێکە ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌و ئەمرۆ هەینی لەزۆر ناوچەی کوردستان کۆتایی بەو شەپۆلە هات.