کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بە بەشداری کۆسرەت ڕەسوڵ دەستیپێکرد

به‌یانى ئه‌مڕۆ شەممە كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان ده‌ستیپێكرد.

 

بەپێی زانیارییەکان، كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بە بەشداری كۆسرەت رسوڵ عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی بۆ هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی حزب لە سلێمانی دەستیپێكرد.

 

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی گفتوگۆ لەبارەی ئەو راو بۆچوونە جیاوازانە بکرێت كە لەسەر پەیڕەوەكەو چۆنییەتی بەڕێوەبردنی یەكێتی و دەسەڵاتەكانەوە هەیە.

 

یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە ڕۆژی ٢١ی كانوونی یەكەمی ساڵی ڕابردوودا كۆنگرەی چوارەمی خۆی بەست و دواتر ئەنجومەنی سەركردایەتی هەڵبژارد كە ژمارەی ئەندامەكانی ١٢١ كەسن.

 



AM:11:16:15/02/2020