چین نوێترین ئاماری توشبووان بە كۆرۆنای بڵاوكردەوە

دەسەڵاتدارانی چین، ئامارێكی نوێی نەخۆشی كۆرۆنا بڵاودەكەنەوە و ئاماژە بە تۆماركردنی ١٤٠ حاڵەتی گیانلەدەستدان دەكەن لە ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

 

بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی چین، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٤٠ کەس بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە.

 

وەزارەتی تەندروستی چین بڵاویشی كردووەتەوە كە لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوو، دوو هەزار و ٤٢٠ كەس توشی ڤایرۆسەكە بوو، كۆی گشتی توشبوانی ڤایرۆسەكە گەیشتە ٦٧ هەزار و ١٠٢ كەس. 

 

ئەوە لە كاتێكدایە ئەو ڤایرۆسە لە زیاتر لە ٣٠ وڵاتی جیهان تۆمار كراوە و بەڵام ناوەندی ڤایرۆسەكە چینە و بەشێوەیەكی تێكڕا رۆژانە ١٠٠ كەس بەوهۆیەوە گیانلەدەستدەدەن. 

 






AM:11:33:15/02/2020