سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەل وەزیری بەرگری ئەمەریکا کۆبۆوە

ئەمڕۆ شەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دووەم رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لە گەل مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمەریکا کۆبووەوە.

 

وەزیری بەرگری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەکرد" کە هەرێمی کوردستان هاپەیمانێکی گرنگی ئەمەریکایە لە ناوچەکە و ئێمە لە پشتیوانیکردن و راهێنانی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هەڕەشەکانی داعش بەردەوام دەبین". 

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتیوانیی ئەمەریکای کرد و جەختی لەوە کردەوە کە هاوپەیمانێتی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا. 



AM:11:43:15/02/2020