پارتی و یه‌كێتی و یه‌كگرتوو غه‌رامه‌ ده‌كرێن

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران بریاریداوه‌ به‌ غه‌رامه‌كردنی 22 كیانی سیاسی به‌هۆی لادانیان له‌ رێنمایی و مه‌رجه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن.

به‌ پێی لیستی لاینه‌ سزاداروه‌كان ئه‌و 22 لایه‌نه‌ به‌ بڕی 85 ملیۆن دینار غه‌رامه‌كروان كه‌ 50 ملیۆن دیناریان به‌ر پارتی و یه‌كێتی و یه‌كگرتوو ده‌كه‌وێت.

به‌ پێی لیسته‌كه‌ 11 كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ بڕی 22 ملیۆن دینار غه‌رامه‌كراون،9  كاندیدی یه‌كێتیی نشتیمانیی كوردستانیش به‌ بڕی 18 ملیۆن دینار غه‌رامه‌ كراون، هاوكات 5 كاندیدی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیش به‌ بڕی 10 ملیۆن دینار غه‌رامه‌ كروان.



PM:04:25:28/04/2014