بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لەکاتی نوێژدا له‌ناو مزگه‌وتێكى شارى هه‌ولێر شه‌ڕ روویدا و دوو كه‌س به چه‌قۆ برینداركران.
"دلێر نه‌جاڕ" به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ شه‌ممه له كاتی نوێژی به‌یانییدا له مزگه‌وتی (عه‌بدولكه‌ریم موده‌ڕیس) له شارى هه‌ولێر، كه‌سێك به ناوی (ع، ل، م) هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر مزگه‌وته‌كه و داوای له كه‌سێك به ناوی (ج، م، س) ته‌مه‌ن 78 ساڵ كردووه كه پاره‌ی پێبدات، دوای ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سه‌كه‌وه، تۆمه‌تباره‌كه چه‌ند چه‌قۆیه‌كی وه‌شاندووه و به سه‌ختی برینداری كردووه".
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "له كاتی هه‌ڵكوتانه سه‌ر هاوڵاتییه‌كه، پۆلیسێكی فریاكه‌وتن به ناوی (ب، س، ئـ) كه بۆ نوێژ له‌وێ بووه، به هانای پیاوه‌كه‌وه چووه و له ژێر چنگی رزگاری كردووه، به‌ڵام له ئه‌نجامدا چه‌قۆیه‌كی به‌ركه‌وتووه و ئه‌ویش برینداربووه".
دڵێر نەجار وتیشی " تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیركراوه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه رێكخراوه و دۆسیه‌كه خراوه‌ته به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رێڕه‌وی یاسایی وه‌ربگرێت".
روودانی شەڕ لەناو مزگەوتدا کارێکی دەگمەنەو، ماوەیەکی زۆرە رووداوی لەو شێوەیە رووینەداوە.