پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە سلێمانی خۆپیشاندانێک لە ساڵیادی ٢١ مینی دەستگیرکردنی سەرۆکی پەکەکە عەبدولآ ئۆچ ئالان سازکرا، لەو خۆپیشاندانەدا کەدژی ئەو پیلانە نێودەوڵەتیە سازکرا، چەندان خەڵك و بە ژن و پیاوەوە بەشداریان کردو، لە شەقامی سەهۆڵەکەوە بۆ بەردەم باخی گشتی بەوتنەوەی چەندان دروشم ئەو رۆژەیان مەحکوم کرد.