هونەرمەندێکی دیاری کورد جەڵتەی دڵ لێیدەدات

هونەرمەندی دیاری کوردو تیپی مۆسیقای مەولەوی و سلێمانی، سەلاح مەجید لەچەند رۆژی رابردوودا دووچاری جەڵتەی دڵ بووەو، بەپەلە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

 

لەچەبد رۆژی رابردوودا سەلاح مەجیدی هونەرمەندی دیاری کورد سووکە جەڵتەیەکی دڵ لێیدەدات و دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەو، لەنەخۆشخانە قەستەرەی دڵی بۆدەکرێت و، ئێستا تەندروستی باشە.

 

بەپێی زانیارییەکان دەبێت لەماوەیەکی نزیکدا شەبەکەو باڵۆنی بۆ دابنرێت.

 

سەلاح مەجید لە دایکبووی ١٩٥١کەو لە ساڵی ١٩٧٠ دەستی بەگۆرانی وتن کردووەو،  لە حەفتاکانی سەدەی رابردوودا بەیەکێک لە گۆرانییە دەنگۆخۆشەکانی تیپی مۆسیقای مەولەوی و باشووری کوردستان هەژمار دەکرێت.

 

 



PM:06:20:15/02/2020