زیدان ناوی یاریزانەکانی بۆ یاری سەلتاڤیگۆ ئاشکرا کرد
زیدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید، ئەمڕۆ لیستی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە کە بۆ یاریەکەی سەلتاڤیگۆ لە گەری ٢٤ی خولی ئیسپانیا بانگی کردوون ولە لیستەکەدا هازارد دەبینرێت و کۆمەڵێک یاریزانیشی دوورخستووەتەوە.
زیدان لەو ١٩ یاریزانەی بانگی کردووە، هەریەکە لە جەیمس و رۆدریگۆو ڤازکوێز و ناچۆو ماریانۆ دیازو ئەسینسیۆوی بانگ نەکردووە.
یاریزانە بانگکراوەکان ئەمانەن...
کۆرتوا، ئەریۆلا، فۆدیاس
کارڤاخال، میلیتاو، رامۆس، ڤاران،مارسێلۆ، مێندی.
کرۆس، مۆدریچ، کاسێمیرۆ، ڤاڵڤێردی، ئیسکۆ
هازارد، بنزیمە، بەیڵ، یۆڤیچ، ڤینسیۆس.
PM:06:56:15/02/2020