ڤیدیۆ:بەرشەلۆنە یارییە قورسەکەی بردەوە


لە خولی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە یارییەکی قورسی بردەوەو توانی ٢-١ لە یانەی خیتافی بباتەوە.
بەرشەلۆنە لە یاریگاو لە بەردەم هاندەرانی، میوانداری خیتافی کردو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی ٢-١ لێ بباتەوە.
هەردو گۆڵەکە، گریزمان و سێرجی رۆبێرتۆ تۆماریان کرد.
تاکە گۆڵی خیتافی ئەنخێل تۆماری کرد.
خاڵەکانی یانەی بەرشەلۆنە لە خولەکە بووە ٥٢ خاڵ و لە پلەی دووەم دێت.




PM:08:12:15/02/2020