خشتەیەکی نوێی مووچە ڕاگەیەندرا

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی دوو رۆژی موچەی مانگی ١١ی ساڵی رابردوی راگەیاندو ئاشكرایكرد، لەدوو رۆژی داهاتودا مووچەی وەزارەتەكانی تەندروستی لەگەڵ شەهیدان و كاروباری ئەنفالكراوان دابەشدەكرێت.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی شووباتی ٢٠٢٠ مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت".

وتیشی" ڕۆژی دووشەممە ١٧ی شووباتی ٢٠٢٠ مووچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکاری شەهیدان زیندانیانی سیاسی دابەشدەکرێت".

سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشکرد" رۆژانی سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ى داهاتوش مووچه‌ی وه‌زاره‌تی دادو ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم دابه‌شده‌كرێت".

 

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچە پشتبە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەكەمیان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دوەمیان ناردنی پشكی هەرێمی كوردستانە لە بەغداوە كە مانگانە ٥٢٢ ملیار دینارە.

 


PM:09:13:15/02/2020