ڤیدیۆ:لیڤەرپوڵ وەستانی نیە


لە خولی ئینگلیزیی، یانەی لیڤەرپوڵ وەستانی نیەو ئەمڕۆش توانی بە گۆڵێکی بێوەڵام لە یانەی نۆریچ سیتی بباتەوە.
هەردو یانە لە هەفتەی ٢٦ی خولی ئینگلتەرا رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا یانەی لیڤەرپوڵ توانی یاریەکە ١-٠ لە یانەی نۆریچ بباتەوەو درێژە بە زنجیرە بردنەوەکانی بدات.
بەم سەرکەوتنە لیڤەرپوڵ ٧٦ خاڵی هەیەو بە تەواوی لە بردنەوەی نازناوەکە نزیک بووەتەوەو یانەی مانچستەرسیتی کە لە پلەی دووەم دێت، ٢٥ خاڵ لێیەوە دوورە.



PM:10:35:15/02/2020