ئەمشەو لە كەلار لە ناو ئۆتۆمبێلێكەوە تەقە لەپۆلیس كراوە و پۆلیس بەدوای ئەو كەسانەوەیە.
عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند" كاتژمێر ٩ی ئەمشەو ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا لەناو قەزای كەلار لەنزیک بنکەیەکی پۆلیس تەقەی لە مەفرەزەكانی پۆلیسی ١٠٤ کردووە و ههڵهاتووە".
روونیشیكردەوە: كە هێزەكانی پۆلیس دوای ئۆتۆمبێلەكە كەوتوون، بهڵام جارێكی دیكە ئۆتۆمبێلهكه تەقەی لە بنكەیەكی دیكەی پۆلیس كردووە و لەدەست هێزەكانی پۆلیس ههڵهاتووە.
عەلی جەمال قەدوری راشیگەیاند" تەقەكەرەكان تائێستا دەستگیرنەكراوە و پۆلیس سەرقاڵی دۆزینەوەیانە".