بەرەسمی رۆناڵدۆ دوورخرایەوە
راهێنەری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی،ماوریسیۆ ساری، ئەستێرەی یانەکەی رۆناڵدۆی بۆ یاری رۆژی یەکشەممە دژی یانەی بریشیا کریستیانۆ رۆناڵدۆی دوورخستەوە.
ساری لیستی یاریزانەکانی بۆ ئەو یارییە راگەیاندووە کە لە هەفتەی ٢٤ی خولەکەیەو ٢٠ یاریزانی بانگکردووە کە تێیدا رۆناڵدۆ نابینرێت.
لە لیستەکە کیلینی گەڕاوەتەوەو هەریەکە لە بێرناردسکی و دۆگلاس کۆستا بەهۆی پێکانەوە دوورخراونەتەوە.
یاریەکە سبەی یەکشەممە لە کاتژمێر ٥:٠٠ی ئێوارە ئەنجام دەدرێت.
PM:10:57:15/02/2020