وەزیری ناوخۆ: کێشەی هەڵەبجە لە ئەستۆی لایەنە سیاسیەکانە ( دۆکۆمێنت )

وەیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم لەسەر پێکنەهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجەوە، لایەنە سیاسیەکانی تۆمەتبار دەکات.

 
سۆران عومەر پەرلەمانتاری کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان، لە پۆستێکدا لە بارەی پێکنەهێنانی  ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجەوە دەنووسێت " وەزیری ناوخۆ لایەنە سیاسیەکان تۆمەتبار دەکات، عەیبەیەکی گەورەیە لایەنەکانی ھەڵەبجە چوارساڵە ناتوانن لەسەر ئەنجومەنی پارێزگا ڕێک بکەون!".


هەروەها ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت "بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ بڕیاری ژمارە ١٠٤ ی ئەنجومەنی وەزیران کەلە ١٦/٣/٢٠١٧ دەرچووە سەبارەت بە ڕاسپاردنی وەزارەتی ناوخۆ بۆ دروست کردنی ئەنجومەنی پارێزگای ھەڵەبجە، ھۆکاری چییە تاکو ئێستە ئەو ئەنجومەنە دروست نەکراوە؟ بەڕێز وەزیری ناوخۆ ئەو پرسە دەخاتە ئەستۆی لایەنە سیاسیەکانی ھەڵەبجە".

 
سۆران عومەر دەشڵێت "عەیبەیەکی گەورەیە دوای چوار ساڵ لایەنە سیاسیەکانی ھەڵەبجە نەیانتوانیوە لەسەر ئەنجومەنێکی دامەزراوی پارێزگا ڕێک بکەون!".

 


PM:01:04:16/02/2020