وته‌بێژى پۆلیسی گه‌رمیان ده‌ستگیركردنى تۆمه‌تبارێكى رووداوێكى ته‌قه‌كردنه‌كه‌ى شه‌وى رابردووى قه‌زاى كه‌لار و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى تۆمه‌تبارانى راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه له ڕاگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست "سپی" کەوتووە، عه‌لی جه‌مال قه‌دووری، وته‌بێژى پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند" شه‌وی رابردوو چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو به ئۆتۆمبێلێك له جۆری تۆیۆتا به چه‌كی تاپڕ ته‌قه‌یان له خاڵێكی پۆلیسی فریاكه‌وتن (١٠٤) كرد له شه‌قامی ده‌روازه‌ی قه‌زای كه‌لار و هه‌ڵاتن".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: دوای لێكۆڵینه‌وه، توانیمان ناسنامه‌ی تۆمه‌تباران ئاشكرا بكه‌ین و پاش دوو كاتژمێر ده‌ستبه‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا بگرین، دواتر یه‌كێك له تۆمه‌تباران خۆی راده‌ستی به‌شی پۆلیسی كه‌لار كرد.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد" له ئێستادا تۆمه‌تباره‌كه به‌پێی مادده‌ی ٤٣٠ به‌ندكراوه و فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تبارێكی دیكه ده‌رچووه كه له كاتی تاوانه‌كه‌دا له‌گه‌ڵیدا بووه، پۆلیس په‌ڕاوی بۆ رووداوه‌كه كردۆته‌وه و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه".