ڤیدیۆ.. حەمید عوسمان لەگەڵ هاوسەرەکەی دەردەکەوێت

گۆرانیبێژی لاو (حەمید عوسمان) بۆ یەکەمجار ڤیدیۆی هاوسەرەکەی بە ڕوونی بڵاوکرایەوە. 

حه‌مید عوسمان لە تۆڕێکی کۆمەڵایەوتیدا ڤیدیۆیەکی خۆی و هاوژینەکەی بڵاودەبێتەوە، کەبۆتە باس و خواسی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان.

ماوەی چەند ساڵێکە حەمید عوسمان هاوسەرگیری کردوەو لە ئێستادا خاوەنی کچێکن. 

(حه‌مید عوسمان) له‌ گه‌ڕه‌كی ئیبراھیم پاشا له‌ ساڵی ١٩٨٥ له‌ شاری سلێمانی له‌دایكبووه‌، ھه‌ر له‌ شاری سلێمانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و دواناوه‌ندی ته‌واوكردووه‌، له‌ منداڵییه‌وه‌ له‌نێو میوزیك و گۆرانی بووه‌، به‌ڵام زیاتر حه‌زی بۆ گۆرانی ھه‌بووه‌، له‌ ئێستادا یه‌كێكه‌ له‌ گۆرانیبێژه‌ دیاره‌كانی كوردستان و ماوه‌یه‌كی زۆره‌ سه‌رقاڵی كاری هونه‌رییه‌، به‌ هه‌ردوو شێوازی فۆلكلۆر و ستایلی نوێ گۆرانی ده‌ڵێت.

PM:03:08:16/02/2020