عادل موراد داوادەکات یەکێتی‌و گۆڕان ڕێکبکەون

سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی، عادل موراد لەمیانەی بانگەشەی حیزبەکەیدا لەشاری کەرکوک داوادەکات کە یەکێتی‌و گۆڕان رێکبکەون.
عادل موراد لەمیانەی ئەو وتارەیدا کە لەشاری کەرکوک پێشکەشی کردوە داوای رێککەوتن لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان دەکات‌و دەڵێ: "با لەگەڵ گۆران رێک بکەوین بۆ رێگرتن لە هەر بەرکەوتنێک وەک ئەوەی ناحەزان خەونی پێوە دەبینن”.
سکرتێری ئەنجومەنی ناوەند رەخنەی توندیشی لە رێکەوتنی  ١٧ی نیسانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان‌و بزوتنەوەی گۆڕان گرتوە‌و دەڵێت "ئەمە دژی ئەو پرەنسیپانەیە کە یەکێتی کاری لەسەر کردووە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بنکە فراوان”.
ماڵپەری نیشان پرێس بڵاویکردەوە کە عادل موراد لەو سەردانەیدا بۆ شاری کەرکوک، هێرشی رودنی کردۆتە سەر پارتی‌و دەڵێت لیدانی خەندەق‌و ئەو پیلانگێڕییە هەرێمییانە لە رۆڵ‌و قورسایی یەکێتی کەم ناکاتەوە‌و هەر کەسێک بەشدار بێت لەو پیلانگێڕییە مایەپووچ‌و شەرمەزار دەبێت”.
عادل موراد هەروەها ئاماژە بەوە دەکات "ئەوانە هەڵدەستن بە لێدانی خەندەق لە چواردەوری کەرکوک بۆ دابڕاندنی لە هەرێمی کوردستان‌و ئیدیعای ئەوەش دەکەن کە هەوڵ دەدەن بیگێڕنەوە باوەشی هەرێم”.


PM:06:09:28/04/2014