مەسعود بارزانی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راده‌گه‌یه‌نن" ده‌بێ به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت به ڕوونی ئاماژه به ئاماده‌كاریی بكات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به‌زووترین كات، وه‌ك جێبه‌به‌جێكردنی خواستی خۆپیشانده‌ران و ئه‌م بابه‌ته دەبێ ببێته كاری لە پێشینه‌ی حكوومه‌تی داهاتوو".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوویه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه، له راگه‌یاندراوێكی هاوبه‌شدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ئاشكرا كرد، كه تیادا هه‌ردوولا داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق ده‌كه‌ن.
راگه‌یاندراوی هاوبەشی بارزانی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق:
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ڕه‌هه‌نده‌كانی ڕه‌وشی ئێستای عێراق و ناوچه‌كه و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق كرا‌و، له‌به‌ر رۆشنایی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه رێككه‌وتن:
1. كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان له‌پێناو ده‌ربازبوون لەو ته‌نگژه‌یه‌ی ئێستا و به‌شداریكردن له گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی خوارووی عێڕاق.
2. پێویسته حكوومه‌تی داهاتووی عێراق نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق بكات و، له سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی نیشتمانیی بێت .
3. ده‌بێ به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت به ڕوونی ئاماژه به ئاماده‌كاریی بكات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به‌زووترین كات، وه‌ك جێبه‌به‌جێكردنی خواستی خۆپیشانده‌ران و، ئه‌م بابه‌ته دەبێ ببێته كاری لە پێشینه‌ی حكوومه‌تی داهاتوو .
4. پێویسته به‌رنامه‌ی حكوومه‌تی داهاتوو پلانێكی ڕوون و ئاشكرا له‌خۆ بگرێ بۆ گێڕانه‌وه‌ی شكۆ بۆ داموده‌زگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و پاراستنی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی و، كۆتاییهێنان بە ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی و، هێشتنه‌وه‌ی چه‌ك ته‌نها به‌ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه و، نەهێشتنی دیاردەی چەكدارە نافەرمییەكان.
5. به‌رده‌وامیی كاری هاوبەش له‌گه‌ڵ هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی له پێناو یارمه‌تیدانی عێراق له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر و زاڵبوون به‌سه‌ر پاشماوەی تیرۆریستانی داعشدا .
6. كاركردن له پێناو به‌رده‌وامبوونی په‌یوه‌ندیی دوولایەنە ئەویش لەپێناو هه‌ماهه‌نگكردنی هەڵوێستەكانی هەردوولا و هاوبه‌شه‌كانی تر .