ده‌سه‌ڵاتدارانی چین ئەمڕۆ یەکشەممە رایانگه‌یاند" کە هەرکەسێک ببێتە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئاشکرای نەکات یاخود نیشانەکانی نەخۆشیەکە بشارێتەوە، ئەوا روبەڕوی سزا دەبێتەوە".
لە ڕاگەیەندراوێکدا دەسەڵاتدارانی چین ئاماژەیان بەوەکردووە" هەرکەسێک ببێتە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئاشکرای نەکات یاخود نیشانەکانی نەخۆشیەکە بشارێتەوە، ئەوا روبەڕوی سزادەبێتەوە، کەمترین سزای ئەو کەسانە ١٠ ساڵ زیندانیکردن دەبێت و قورسترین سزاش کوشتنیان دەبێت".
ئاشکراشینکردووە" ئەو کەسانەشی کە لەماوەیەکی نزیکدا سەردانی وڵاتانی دراوسێی چینیان کردوە، بەڵام ئەو زانیاریە لە کاتی لێپرسینەوەی پێویستی دەزگا تەندروستی و ئەمنیەکاندا ئاشکرا نەکەن، روبەڕوی هەمان سزا دەبنەوە".
به‌پێی دوایین ئامار، له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كۆتایی ساڵی رابردوو، تائێستا هه‌زار و ٦٦٥ كه‌س گیانیان به‌ده‌ستداوه و زیاتر له ٦٠ هه‌زاری دیكه‌ش تووشبوون.
شاری وهان-ی چین بە سەرچاوەی سەرەکی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە دادەنرێت.
ڤایرۆسی کۆرۆنا ڤایرۆسێکی نوێ و نەناسراوە و لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ دا بڵاوبووەوە.