چین چارەسەرێکی دۆزیوەتەوە ئەگەری هەیە کۆرۆنا قەلاچۆ بکات



بەڕێوەبەرایەتی شاری تایتشوی هەرێمی تشجینانگ لە رۆژهەڵاتی  چین، ئەمڕۆ یەک شەممە رایگەیاند" دەرمانێکیان بەرهەمهێناوە پێدەچێت ئاکتیڤ بێت بۆ چارەسەری ڤایرۆسی " کۆرۆنا".


ئەو بەڕێوەبەرایەتیە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەو دەرمانە ناوی"  Favipiravir أو Avigan"، لە رۆژی ١٥ی شوباتدا دۆزراوەتەوەو مۆڵەتی فەرمی لە لایەنی پەیوەندیداری حکومەتی چینەوە وەرگرتووە.


میدیا چینیەکان باس لەوە دەکەن ئەو دەرمانە دەورێکی گرنگی دەبێت لە چارەسەری ئەو نەخۆشیە مەترسیدارەداو خۆپاراستن لێی، ناوی دەرمانەکەش با لاتینی نەخراوەتە روو وەک زۆرێک لەدەرمانەکانی تر.

 
ئەمە جگەلەوەی چەند دەرمانێكی تر لەو وڵاتە بەرهەمهێنراوەو کاریگەری بەرچاوی هەبووە، هەندێک لەو دەرمانانە سەرەتا لەسەر گیانداران تاقیدەکرێنەوە.

 


PM:09:59:16/02/2020