هەڕەشە لە باڵویزی رووسیا دەکرێت لە تورکیا

باڵوێزی رووسیا لە تورکیا یرخوف ئاشکرای کرد هەڕەشەکان لە رێگای پەیجی باڵوێزخانەکەیانەوە بەردەوامە لەدژیان.

 
یرخوف بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندووە، رووداوەکانی ئەم دواییەی ئیدلب، هیستریای دژی رووسیای لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەرپاکردووە.

 
لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی لە رێگای سکایپەوە دەڵێت " دوێنێ هەڕەشەی ئەوەی لێکراوە کە هیچ دلۆپێکی خوێن کە دڕێژرێ بەسەرتانەوە ناچێت، هەرەمێک لە پەیکەری مێشکی سەربازەکانتان دروستدەکەین".

 
میدیاکانی رووسیا باس لەوە دەکەن کە تورکیا رێوشوێنی تری گرتۆتەبەر بۆ پاراستنی باڵوێزخانەی رووسیاو بڕاوایان بە تورکیا هەیە کە پارێزراو دەبن.




PM:10:53:16/02/2020