بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٠ نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی گۆڕانکاری بەرزبووەوە.
خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٧٠٠ دینار، دوێنێ یەک شەممە نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٥٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ ١٣١هەزارو ٢٥٠ دینار، دوێنی نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣١ هەزار دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٥ هەزارو ٤٠٠ دینار.
نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٩ هەزار و ٨٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٨ هەزارو ٨٠٠ دینار.