بەگوێرەی خشتەی پشووەکانی وەزارەتی پەروەردە، له‌مانگی داهاتوودا بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ١٥ رۆژ ده‌بێت و بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ش پێده‌چێت ٦ رۆژ پشوو بێت.
له‌و باره‌یه‌وه مه‌ریوان عومه‌ر وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ڕایگەیاند" به‌پێی خشته‌ی پشووه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كه بۆ سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كان نێدراوه، له رۆژی ١١ی ئازار تا ٢٤ی ئازار پشوو ده‌بێت و رۆژی ٢٤ی ئازار ده‌وام ده‌ستپێده‌كاته‌وه".
هاوکات به‌پێی خشته‌ی پشووه‌كان كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه پەسەند کراوە، رۆژانی ١و ٥‌و ١١ی ئازاری ٢٠٢٠ پشووی فەرمی ده‌بێت له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.