ئەمڕۆ ٩ ساڵ بەسەر ساڵیادی شەهیدانی ١٧ی شوبات تێپەڕدەبێت

بەبۆنەی رووداوەكان و شەهیدانی ١٧ی شوبات، ئەمڕۆ چەند مەراسیمێكی تایبەت بەڕیوەدەچن. 

 

بەپێی زانیارییەکان، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ دوو شەممە لەسەر ئارامگەی شەهید رێژوان یەکەم شەهیدی خۆپیشاندانەکانی (١٧)ی شوبات و رۆژانی دوایی، مەراسیمى نۆهەمین ساڵیادی خۆپشاندانەکان بە بەشدارى کەسوکارى شەهیدانى خۆپیشاندانەکان و هاوڵاتیان و چالاکانى کۆمەڵى مەدەنى، بەڕێوەچوو.

 

هاوکات دوانیوەرۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ٣ مەراسیمێک لەهۆڵی رۆشنبیری ساز دەکرێت بۆ وتار خوێندنەوەو خەڵات دابەشکردن بەسەر سێ کەسایەتی. 

 

رووداوەكانی ١٧ی شوبات و رۆژانی دوایی، شەهیدبوونی زیاتر لە خۆپیشاندەر و برینداربوونی سەدان خۆپیشاندەری لێكەوتەوەو خەڵكی ناڕەزیی شارەكانی سلێمانی و دەوروبەری و هەلەبجە و گەرمیان و دەڤەری راپەڕین، بۆ ماوەی ٢ مانگ خۆپیشاندانیان دژی دەسەلات و حكومەتی هەرێم و گەندەڵی و ناعەدالەتی ئەنجامدا، لەپیناو چاكسازی و هێنانەكایەی دادپەوەری و خزمەتگوزارییەكان، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنیەکان چەند جارێك تەقە لەخۆپیشاندەران كرا و چەندین خۆپیشاندەر شەهید و بریندار بوون. سەرەنجام بەزەبری هێز خۆپیشاندانەكان كۆتاییان پێهێنرا.

 
 
 
 


AM:11:46:17/02/2020