بۆ دامه‌زارندنى زیاتر له پێنج هه‌زار مامۆستاى گرێبه‌ست، وه‌زاره‌تى دارایى چاوه‌ڕى به‌ڵگه‌نامه‌ى پێویست له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌كات، وته‌بێژى وه‌زاره‌ته‌كه‌ش ده‌ڵێت" (٣٠) رۆژ جارێک مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم دابەش دەکرێت".
ئەحمەد عه‌بدولڕه‌حمان، وتەبێژى وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا له باره‌ی بەهەمیشەیى كردنی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند" به‌واژۆی وه‌زیری دارایی نوسراومان كردوه بۆ ناردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویست بۆ دامه‌زراندنی مامۆستایانی گرێبه‌ست و هه‌رشتێك په‌یوه‌ندی به‌وه‌زاره‌ته‌وه هه‌بێت به‌زوترین كات جێبه‌جێده‌كرێت".
وتیشی" له‌هه‌رێمی كوردستان به‌نزیكه‌ی ٥ هه‌زار مامۆستای گرێبه‌ست هه‌یه و سه‌رجه‌میان ده‌كرێنه هه‌میشه‌یی، به‌ڵام پرۆسه‌كه به‌چه‌ند قۆناغدا تێده‌په‌ڕێت و له‌ئێستاشدا پرۆسه‌كه له‌قۆناغی كۆتایدایه".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: دوای گه‌یشتنی به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئه‌و ماۆستایانه، ده‌ستبه‌جێ كاری رایی كردنی كاره‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ین و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا فه‌رمانی بوون به‌هه‌میشه‌یی مامۆستایانی گرێبه‌ست راده‌گه‌یه‌نرێت.
سەبارەت بە دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانیش، وتەبێژى وەزارەتى دارایى رونیکردەوە: هەموو مانگێک و (٣٠) رۆژ جارێک مووچه دابه‌ش ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عێراق لە گفتوگۆداین بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی مووچه و خانه‌نشینی و پاشه‌كه‌وت.