لەبەر بەفربارین رێگای نێوان هەرێم و ئێران داخرا

دەروازەی نێو دەوڵەتی نێوان هەرێم و ئێران لە ڕێگای حاجی ئۆمەرانەوە بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە داخرا.

 

بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی حاجی ئۆمەران سیروان حسین ئەمڕۆ دوو شەممە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند "بەهۆی زۆریی ڕێژەی بەفر و کەمبوونەوەی ئاستی بینین، جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری وەستاوە و داوا لە هاوڵاتیان دەکەین سەردانی دەروازەکە نه کەن."


بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕونیشیکردەوە کە: وێڕای بارینی 70 سانتیمەتر بەفرو ئاستی بینینیش زۆر کەمبۆتەوەو دیاریش چ کاتێک دەروازەکە دەکرێتەوە. 
سیروان حسێن، داوا لە هاوڵاتیان و شوفێرانی بارهەڵگرو گشت بازرگان و گەشتیاران دەکات ئەمڕۆ بەهیچ شێوەیەک سەردانی دەروازەی حاجی ئۆمەران نەکەن، چونکە دەروازەی حاجی ئۆمەران و تەمەرچین داخراوە.





PM:01:26:17/02/2020