یەکێتی بەپەیامێکی ئاگرین کۆتایی بەبانگەشەی هەڵبژاردن هێنا

‌لەتیف شێخ عومەر بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی ی ن ک
مەڵبەندی سلێمانی یەکێتی، بەپەیامێکی توند کۆتایی بەبانگەشەی هەڵبژاردن هێناو هیچ ئاماژەیەکیشی تێدا نییە، سەبارەت بەقبوڵکردنی ئەنجامەکانی دەنگدان.
لەو پەیامەدا بەرپرسی مەڵبەندی یەکی یەکێتی ،  لەتیف شێخ عمر وەک ئاماژەیەک بۆ هەڤاڵ ئەبوبەکر کە بە بەعسی تۆمەتباریانکردوە دەڵێت  " دەشزانین هاووڵاتیانی سلێمانی، ئێوەو ئێمە لەئێستاوە سەركەوتوین، سەركەوتوین بەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پارێزگا هەر چۆنێك بێت شەڕی ئێمە شەڕی ئێوە لەگەڵ كۆنە بەعسیەكی ویژدان فرۆش بووە لای ئێوە لای ئێمە هەر چیەك بێ پلەو پایەی و لەقەبەكان تەنها خۆفرۆشێكی ویژان فرۆشی سووكەو (زۆر نابا) ناوی دەچێتە پاڵ هاوڕێكانی ( ابو عادل)ی سەرچنارو ( یاسر)ی سلێمانی و (شێخ جەعفەر)ی كۆنە محافز."
هەر لەدرێژەی ئەو پەیامە "توندەدا " هاتوە  "دیسان بەداخەوە نەزعەی قوڵی دژە یەكێتی لای هەندێ سەركردەی گۆڕان گەیاندونیەتە شوێنێك لە سلێمانیدا بە (كۆنە بەعسیەكی ویژدان فرۆش) شەڕی (ئەفسانەی یەكێتی بكەن) شەڕی كەسوكاری شەهیدان، شەڕی پێشمەرگەی دێرین و شەڕی كوردایەتی و شەڕی مێژویەك لەخەبات و قوربانیدان و شەڕی هەزارەها تێكۆشەری ناو خۆیان بكەن"
 هەروەها لەتیف هێرشی توند دەکاتە سەر بزوتنەوەی گۆڕان‌و دەڵێت "  گۆرانخوازە راستەقینەكان كاتی هاتووەو چەندین هەڤاڵتان دەستپێشكەر بوون كە قبوڵی‌ تاكڕەوی‌ و خۆسەپاندن و، شەڕی‌ هەڤاڵەكانی‌ خۆتان و مێژووی‌ خۆتان ناكەن، قبوڵی‌ مەكەن، ئێوەی‌ تێكۆشەر راپێچی‌ دەنگدان بەكۆنە بەعسیەكی‌ خۆفرۆش بكرێًن، تەنها بۆ سەرخستنی‌ بڕیارێكی‌ تاكڕەوی‌ كەسێك، رۆژ بە رۆژ حەقیقەكەتان روونتر ئاشكراتر دەبن و خەڵكانێكی‌ بەویژدان لەسەرەوەو خوارەوەی‌ بزووتنەوەكە دەیگەیەنن بەخەڵكی‌، چوار ساڵە پیلان... درۆسازی‌ پروپاگەندەی‌ دژە یەكێتی‌ وا سەرەتای‌ ترازاندن و هەڵوەشاندنەوە دەستیپێكرد".


PM:07:32:28/04/2014