دوێنێ ١٦ی شوبات فڕۆکەیەکی کۆمپانیایەکی تورکی لە شاری دۆسدورف لە ئەڵمانیا گڕدەگرێت و نەفەرەکان بەپەلە لە دەروازەی فڕۆکەکەوە رادەکەنە دەرەوە.
میدیاکانی ئەڵمانیا ئەو ڤیدیۆیەیان بڵاوکردەوە کە فڕۆکەیەکی تورکی سەر بە کۆمپانیای " پیگاسۆس " لە کاتی وەستاندا گڕدەگرێت و نەفەرەکان لە دەروازەکانییەوە کە پێپلیکانەیەکی خلیسکانە بەپەلە لە فڕۆکەکە هەڵدێن.
ژمارەیەیەک ئۆتۆمبیلی فریاکەوتنیش بەپەلە دەگەنە نزیک فڕۆکەکە بۆ کوژاندنەوە و پێشکەشکردنی یارمەتی.
ئەم دووەم رووداوە کە لەم کۆمپانیا تورکییە روودەدات و، هەفتەی رابردوو فڕۆکەیەکیان لە رێڕەوی خۆی لەسەر زەوی دەرچوو، لە ئەنجامدا سێ کەس مردن و بەدەیانی تر بریندار بوون.