وەزارەتی دارایی لەسەر داهاتی هەرێم خۆی بەردەوامە لە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ی ساڵی پارو، بڕیارەی سبەی سێ شەممە مووچەی وەزارەتێک و توێژێک بدرێت.
سبەی بڕیارە مووچەی مانگی ١١ی ٢٠١٩ی فەرمانبەرانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابەش بکرێت.
هەروەها بڕیارە سبەی، مووچەی توێژی خاوهن پێداویستییه تایبهتهكانیش دابەش دەکرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە تا ئێستا حوکمەتی بەغدا بڕی ٤٥٣ ملیار دینارە مانگانەکەی نەناردووە کە حکومەتی هەرێم لە رێگای ئەوەوە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی پێتەواو دەکات.