فەرماندەی هەسەدە رایگەیاند" رێگای سەربازی کێشەکان چارەسەرناکات و سوریاش ناتوانێت بگڕێتەوە بۆ پێش ٢٠١١".
لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی عەلعەرەبییەی سعودی مەزڵوم کوبانێ دەڵێت"ماف به‌پێی قوربانیدان و هه‌ڵویسته‌كان ده‌درێت، ئه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی گه‌لی ئێمه داویانه، كه‌متر نییه له گه‌لانی دیكه"، جارێکی تر جەخت لەسەر پەیڕەوکردنی خۆبه‌ڕێوبه‌ریی دیموكراتی نوێنه‌رایه‌تیی ده‌كات".
کوبانێ جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە كه ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی ناتوانێت ببێته چاره‌سه‌ر، بۆیه هیوادارین سه‌پاندنی رێگه‌چاره‌ی سه‌ربازیی به‌لاوه بنرێت.
ناوبراو وتیشی " پێویسته له‌ڕێی كاركردن له‌سه‌ر گۆڕانكاری دیموكراتی به‌جۆرێك كه هه‌ڕه‌شه نه‌بێت له‌سه‌ر سوریا و گه‌له‌كه‌ی، كۆتایی به نه‌هامه‌تییه‌كانی سورییه‌كان بهێنرێت".
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌ره‌وه ده‌رباره‌ی سوریاش، رایگه‌یاند كه "هه‌موو ئه‌و هه‌وڵ و دانوستانانه‌ی له ساڵانی ڕابردوو به‌بێ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری خۆبه‌ڕێوبه‌ریی ئه‌نجامدراون، هیچ ئه‌نجامێكیان نه‌بووه، ئه‌م دانوستانانه‌ش، ئه‌نجامیان وه‌ك رێككه‌وتنه‌كانی ئیدلبه.
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "پێویسته هه‌موو پێكهاته‌كان به‌بێ جیاوازیی له كۆمیته‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سوریا به‌شداربن".