پۆلیسی گەرمیان: هاوڵاتییەک بە فیشەک برینداربوو

پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند" هاوڵاتیەک لەڕێگەی ئاگرەوە فیشەکی بەخۆیەوە ناوە".

بە پێی راگەیەندراوێکی پۆلیسی گەرمیان، بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە هاوڵاتیەکی دانیشتووی گەڕەکی کەلاری کۆنی قەزای کەلار بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە برینداربوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە" بەوتەی کەسوکاری ناوبرا بەتەنها دەژی و چەن ڕۆژێکە هەڕەشەی خۆکوشتنی کردووە و بەپێی ئەو کەرەستانەی لەشوێنی ڕوداوەکە دەست پۆلیس کەوتوون دەردەکەوێت ناوبراو فیشەکی لەسەر ئاگرداناوەو لەئەنجامدا پێیدا تەقیوەو بەسەختی برینداری کردوە".

دەشڵێت" بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوەو لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".
 


PM:07:30:17/02/2020