بۆ مەحکومکردنی کووشتنی کۆڵبەران لە رۆژهەڵات مانگرتن دەستیپێکرد



وەک هەڵوێست وەرگرتنێک دژی کووشتنی کۆڵبەران کە تەنها شەوی رابردوو ١ کۆڵەبەرێک کوژراو هەشتی دی برینداربوو، مانگرتنی گشتی لەچەند  شارێکی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکردو، ئەمڕۆ خەڵکی پاوە بۆ مەحکووم کردنی ھێرش بۆ سەر کۆڵبەران مانگرتنیان راگەیاند.

 
رووداوی ئەو  ٩ کۆڵبەرە قوربانییە لەسەر سنوری هەرێمی کوردستان، هاوڵاتیانی کوردی تووڕە کرد و هەر ئەمڕۆ دوو شەممە خەڵکی پاوە بۆ مەحکومکردنی ئەو هێرشە مانگرتنی سەرتاسەری لەو شارە راگەیەندراو دوکان و بازاڕەکان داخران.

 
ماڵپەڕی زاگرۆس کە یەکێکە لە ماڵپەرە ئۆپزسیۆنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرای کرد کە هێزە ئەمنییەکانی شاری پاوە دەستیان کردووە بە فشارخستنە سەر خەڵک و ئازاردانی هاوڵاتیانی شارەکە. 




PM:07:53:17/02/2020