ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له هه‌ولێر نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له جێمس جێفرى، نێرده‌ى تايبه‌تى ئه‌مه‌ريكا بۆ سووريا و شاندێكى ياوه‌ری كرد.
بەپێی زانیارییەکان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سووريا و هه‌وڵه نێودهوڵهتييهكان بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى سووريا و گێڕانه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى و ڕاگرتنى شه‌ڕ و كوشتار له‌و وڵاته تاوتوێ كران، ڕۆڵ و ئاماده‌يى و كاريگه‌ريى هێزه هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تييه‌كانيش له سووريا و پێويستيى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان هه‌مووان بۆ دۆزينه‌وه‌ى ڕێگه‌چاره‌ى سياسيى ئاشتيانه و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه به‌گشتى، دووپات كرايه‌وه.
له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى تازه‌ى عێراق و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان له‌مباره‌یه‌وه خرایه به‌ر باس و تیشک خرایه سه‌ر مه‌ترسيى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر له عێراق و سووريا و چۆنيهتيى ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ى به هاوكاريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، هه‌روه‌ها باس له په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، کرا.