جواو فلیکس دوورخرایەوەو کۆستا گەڕایەوە


بۆ یاریەکەی سبەی دژی یانەی لیڤەرپووڵی ئینگلیزی لە قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، دییەگۆ سیمیۆنی راهێنەری یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید لیستی یاریزانانەکانی راگەیاندووەو دییەگۆ کۆستا لە لیستەکە دەبینرێت و جواو فلیکس لە لیستەکە دوورخراوەتەوەو بەهۆی پێکانەوە بەشداری ناکات.
یاریزانەکانی بریتین لە ئەمانە:
ئەدان ، ئۆبلاک
خۆسیە ماریا مارتینێز، ئەریاس، رینان لۆدی، ساڤیچ، هێرمۆسۆ،سیمی ڤێرسایکۆ
پارتێ، کوکی، ساوڵ، لیمار،لۆرێنتی، ڤیتۆلۆ، کاراسکۆ،
مۆراتا، کۆرییا، کۆستا.

یاریەکە سبەی سێشەممە لە ناو یاریگای واندا میترۆ پۆلیتانۆ لە مەدرید لە کاتژمێر ١١:٠٠ ئەنجام دەدرێت.

PM:11:49:17/02/2020