کۆرۆنا بەڕێوەبەری گەورەترین نەخۆشخانەی وهانی کووشت

نەخۆشی کۆرۆنا ئەمڕۆ ١٨ی شوبات بەڕێوەبەری گەورەترین نەخۆشخانەی ( ووتشانگ)ی وهان ئەو شارەی ناوەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەیە کووشت.

تەلەفزیۆنی وڵاتی چین رایگەیاند " بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە کاتێک مردووە کە دوای ئەوەی تووشبووە پرۆسەی بووژاندنەوەی دڵیان بۆ کردووە، بەڵام سوودی نەبووە".

دەسەڵاتدارانی وڵاتی چین بڵاویان کردەوە کە ١٧٠٠ کارمەندی نەخۆشخانە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون و شەشیان لێ مردووە.

 

 


AM:08:37:18/02/2020