لەئێستادا لەزۆربەی شارەکان کە لەژێردەستی یەکێتیدانو ئەوەی پێشتر بە "ناوچەی سەوز" ناسراوە، تەقەیەکی زۆر دەکرێتو سەرچاویەکیش لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانیەوە رایدەگەیەنێت رێژەی بریندارەکان روو لە بەرزبونەوەیە.
پەیامنێرەکانی سپی میدیا لە شەقامە سەرەکیەکانی کەرکوکو سلێمانی رایانگەیاند لەئێستادا لەزۆربەی شەقامە سەرەکیەکانی شارەکان تەقەیەکی زۆر دەکرێت بەبەرچاوی هێزە ئەمنیەکانەوە، بەڵام تائێستا کەس دەستگیر نەکراوەو هێزە ئەمنیەکانیش لەترسی تەقەی خۆشی خۆیانشاردۆتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوە تەندروستییەکە تائێستا لە شاری سلێمانی نزیکەی 18 کەس برنداربوون بەهۆی ئەو تەقەی خۆشیانەی کە ئەمرۆ دوای بڵاوبونەوەی ڤیدیۆیی دەنگدانی جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری عێراق رویداوە.