وێنە.. کایلی جێنەر جیاواز دەردەکەوێت
کایلی لە ڕیگای بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی جیاوازەوە چەند ستایڵێکی نوێ نمایش دەکات و بەمەش سەرنجی فانەکانی رادەکێشێت.
کایلی جێنەر، لە ئەکاونتی فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینستاگرام" نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە، وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت کایلی بە ستایلێکی تەواو جیاوازو سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت و فانەکانی سەرسامی خۆیان بە جوانییەکەی دەردەبڕن.
کایلی کە کۆتایی دوو ساڵ لەمەوبەر یەکەم منداڵی بوو، هەوادارانی زۆر بەوە سەرسامن کە لەماوەیەکی کەمدا رێکوپیکی و باریکی جەستەیی بۆ گەڕاوەتەوەو جوانی لەشولاری بۆتە جێگای سەرنجی هەوادارانی.
کایلی خوشکە بچوکی " کیم"ە و لەدایکبووی لوس ئەنجلسە ساڵێ ١٩٩٧ و ٢٢ ساڵە، بەرزی ١٦٨ سم، کێشی ٥٨ کیلۆیە، هاوڕێی ترافیس سکوتەو مناڵێکیان هەیە.
کایلی نمایشکاری مۆدەیە، هەروەها ئەکتەر و نوسەرو دیزاینەری جلوبەرگ و سەرمایەدارە.
کیم کاردشیانی خووشکە گەورەی لەدایکبووی ١٩٧٩ یەو بە یەکێک لە هەر ئەستێرە ناسراوەکانی جیهان دەناسرێت.
کایلی لەساڵی 1997ەو لە کالیفوڕنیا لە دایکبووە ،ئەستێرەی تهلەفزیۆنیە هاوشێوەی خوشکەکانی، باڵای 168سانتیمە و 10 خوشک و برای هەیە کە هەمووان ناوبانگی جیهانییان ههیه.
PM:02:23:18/02/2020