ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایدهگگهیهنێت" له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نه‌كه په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی به‌كۆی ده‌نگی ئه‌ندامان په‌سه‌ند كرا".
ڕزگار عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" بەبڕیاری كۆنگرە ئەنجومەنی سەكردایەتی سەرپشك كرا كە پەیڕەوی ناوخۆ هەموار بكاتەوە".
وتیشی" ئەمڕۆ بە كۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی، پەیڕەوی ناوخۆ كە لە ٧٧ مادە پێكهاتووە پەسەند كرا".
ئاشكراشیكرد: ئەنجومەنی سەركردایەتی كاری ئۆرگانەكانی ناو یەكێتی نوێ دەكاتەوە و هاوكات لیژنەیەكی هاوبەشیش لە نێوان ئەنجومەنی سەركردایەتی و ئەنجومەنی باڵای سیاسی پێكهێندراوە.