كارۆڵاین فڵاك كۆتایى به‌ژیانى خۆى هێنا
كچه پێشكه‌شكارێكى به‌ناوبانگ له بەریتانیا كۆتایى به‌ژیانى خۆى هێنا.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی بەریتانیا، كارۆڵاین فڵاك كچه پێشكه‌شكار و مۆدێلى ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵى بەریتانى، رۆژى شه‌ممه‌ی ڕابردوو له شوقه‌كه‌ى خۆى له له‌نده‌نى پایته‌ختى بەریتانیا كۆتایى به‌ژیانى خۆى هێنا.
كارۆڵاین پێشكه‌شكارى به‌رنامه‌ى ته‌له‌فزیۆنى (Love Island) بوو و هه‌روه‌ها پێشكه‌شكارى به‌رنامه‌كانى ئێکس فاكتۆرى بریتانی و "Im a Celebrity, Get me out of Here Now" بوو.
كارۆڵاین كه‌یسێكى له دادگا هه‌بوو، كه هێرشى كردبووه سه‌ر هاوڕێ كوڕه ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵانه‌كه‌ى و بریندارى كردبوو، له‌مانگى كانوونى یه‌كه‌مى ٢٠١٩دا ده‌ستگیركرا و به كه‌فاله‌ت ئازادكردا، بڕیاربوو له به‌روارى ٤ى ئازارى ٢٠٢٠دا له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه دادگایى بكرێت، به‌ڵام كۆتایى به‌ژیانى خۆى هێنا.
PM:03:51:18/02/2020