سوپای نەتەوەیی لیبیا: کەشتیەکی دەوڵەتی تورکمان تێکشکاند

سوپای نیشتمانی لیبی، تێكشكاندنی كەشتییەكی پڕلە چەك و تەقەمەنی توكیای لە بەندەری دەریایی تەڕابلوس ڕادەگەیەنێت.

 

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، ناوەندی ڕاگەیاندنی ژووری عەمەلیاتی كەرامەی سەر بە سوپای نیشتمانی لیبیا، كە سەر بە جەنڕاڵ خەلیفە حەفتەرە ڕایگەیاند" لە نزیک ئاوەکانی تەرابلوس لە کەشتیەکی پڕ لە چەک و تەقەمەنی تورکیایان داوە".

 

بە وتەی شایەتحاڵەكان، كە بە ڕۆژنامەی (بەوابە ئەلوەسەت)ی لیبی-یان ڕاگەیاندبوو" بۆمبەكان ماوەیەك لەمەوبەر بەسەر دەروازەی سەرەكی بەندەری تەڕابولسدا دەتەقینەوە، بۆردومانەكانش تائێستا بەردەوامن".

 

لەبارەی هێرشەکە بەرپرسانی تورکیا هیچ لێدوانێکی فەرمیان نەداوە، هێرشەکە دوای ئەوە دێت مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاندبوو، سوپای نەتەوەی لیبیا ئاگربەستی پێشێلکردووە و پێویستە ڕێگریی لە پێشێلکاریەکانی خەلیفە حەفتەر بکرێت.



PM:06:45:18/02/2020